تایبەتمەندییەکانی ئێمه
خەڵاتی ئێمە بۆ ئێوە لە بەشدارگە یان شەریکەی UNIMEDLINEدا، بەستەیەکی تەواو دەرمانی و گەشتیارییه.
ئێمە یەک دانە ئێستارتاپین کە بە کوالێتیی بەرزی خزمەتگوزاریی پزیشکیی دەستمان به کار کرد. هاوکارانی ئێمه هەر له کاتی هاتنی ئێوە بۆ ئێران تا گەڕانەوەتان بۆ وڵاتی خۆتان، ئاگاداری ئێوە و بنەماڵەتان دەبن و پاڵپشتیتان دەکەن.

سەبارەت بە تاران:
تاران پێتەختی وڵاتی ئێرانە و یەکێک لە پێشکەوتووترین شارەکانە. پلەی کەشوهەوا لەم شارەدا هەمووکات هاوسەنگه. لە 24 کاتژمێردا دەستتان بە هەموو جۆر کەرستەیەک دەگات.
باشترین و گەورەترین سیمینار و ناوەندگەلی لێکۆڵینەوەی پزیشکی له تاراندایە.
نووسینگەی سەرەکیی ئێمە له تاراندا هەڵکەوتووە، بەڵام ئێمە دەتوانین لە هەموو شارەکان خزمەتی ئێوە بکەین.
شەریکەی UNIMEDLINE جیاوازیی نواند.

گەشتی بەسوود
باری جوگڕافیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە هۆی ئەوە کە شوێنێک بۆ گەشتە ئاسوودە و هەرزانەکان بێت.
ئابووری ئێران و بوونی سەرچاوەکان، هۆکارێکی گرینگە بۆ هەرزانبوونی گەشتەکان.
خواردەمەنی، ماڵ، گواستنەوە و گەیاندنی گشتی، سیستمی پیتاکی و نرخی سووتەمەنی لە ئێراندا زۆر لە وڵاتانی دراوسێ هەرزانتره.
ئامارە جیهانییەکان نیشاندەری ئەوەن کە ئێران وڵاتێکی پارێزراو، هەرزان و جوانە بۆ گەشتیاران. لە گەشتی بۆ ئێراندا بە پەکەیجە دەرمانی و گەشتیارییەکانی ئێمەوە، گەشتێکی خۆش و هەرزانتان دەبێت.

بەرزترین چۆنیەتی و کوالێتی
ئێران یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەیە. ئێمە باشترین کادری پزیشکی، هۆتێل، نەخۆشخانە، تاقیگە و کەرەستەی هاتوچۆ یان سەیارە و پاسمان بۆ ئێوە تەرخان کردووە.
دەستەی ئێمە لە پزیشکانی بەئەزموون و کادری پزیشکیی پێشکەوتوو پێک هاتووە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی ئێوە بکەن.
بۆ زانیاریی زۆرتر دەتوانن بەشی بەستەکان چاو لێ بکەن.

پزیشکانی بەئەزموون
پزیشکی لە ئێراندا لقێکی دڵخوازی خوێندنە، پزیشکانی ئێرانی بە هۆی دەرمانی سەرکەوتوو لە بواری جوانکاری و تەندروستیدا بەنێوبانگن.
ئێمە باشترینەکانمان هەڵبژاردووە، هیچ پزیشک یان ناوەندێکی دەرمان کە کەمتر لە 10 ساڵ ئەزموونی هەبێ لە پێڕستی ئێمەدا نییە.
ئێوە دەتوانن لە بەشی کادری پزیشکیدا ئەوان ببینن.