1 – ئەم شێوەیە نزیکەی 8 کاتژمێر دەوامی هەیە، لانیکەم 3 ڕۆژ پێویستتانه بە پشوودانە.
2 – دوای نەشتەرگەری سەیارە مەئاژۆن، بە هۆی دەرمانی ئازارشکێن و بێهەستکردن پێویستتان بە هاودەمێکە.
3 – هەموو ڕۆژێک برینپێچەکە بگۆڕن.
4 – لەسەر سەرین درێژ مەبن و لە سەرینی تایبەت بە گەردن کەڵک وەربگرن.
5 – ئێوە دەبێت لە شوێنی فێنکدا بن تاکوو سەرەتان ئارەقە نەکات، ئارەقە دەتوانێت ببێتە هۆی چڵک.
6 – ئەو موویانەی کە پێوەند کراون، هێورانە ئاوی ئیسپرێی پێدا بکەن.
7 – کڵاو یان ڕووسەری مەکەنە سەرتان.
8 – لە کاتی شیاودا لە دەرمانەکان کەڵک وەرگرن.
9 – بە پێی ڕاسپاردەکانی پزیشکتان خۆتان بشۆن.
10 – دەرکەوتە و ئاکامی کار 8 بۆ 12 مانگ دەکێشێت، کەواتە بەسەبر بن.
11 – سەرتان بە ڕۆنی بادامی تاڵ چەور بکەن.
12 – دوای 2 حەوتوو دەتوانن خۆتان بشۆن.
ئاگاداری: له ئێستادا ئێمە باشترین شێوەی چاندنی موومان هەیە کە پێی دەڵێین SUT.