نەشتەرگەریی لازێک، لیزیک و پی ئاڕ کێی بۆ چاو نەشتەرگەریگەلێکی بێئازارن و لە 10 تا 15 خولەکدا بە ئەنجام دەگات.
چاکبوونەوەشیان تەنیا چەند ڕۆژێک دەگرێت.
1 – دوای نەشتەرگەریی سەداسەد هاودەمێکتان هەبێت و خۆتان سەیاقی مەکەن.
2 – سەداسەد له چاویلکەی ڕەشی تایبەت به تاوی کەڵک وەربگرن.
3 – خەمی ئاوسان و ئەستووربوونی چاوتان نەبێت، تا 24 کاتژمێر له ناو دەچن.
4 – تا چەند ڕۆژ چاو له تلێڤیزیۆن و مۆبایل مەکەن.
5 – لە دەرمان و قەترەی چاو به پێی دەستووری پزیشک کەڵک وەرگرن.
6 – سێ ڕۆژ وەرزشت مەکەن.
7 – لە ڕۆژی یەکەمی نەشتەرگەریدا حەمام مەکەن.
8 – چاوەکانتان دامەماڵن و مەیانگوشن.
9 – ئافرەتان بۆ ماوەی یەک حەوتوو سووراو مەکەن.
10 – لەژێر تیشکی ڕۆژ ڕامەوەستن.